به‌مه‌به‌ستی ڕێز لێنان له ڕۆژی كتێب و كتێب خوێندنه‌وه و حه‌وتووی كتێب ڕۆژی یه‌كشه‌مۆ 24 ی خه‌زه‌ڵوه‌ر،شۆڕای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌ڕاوگه‌ی گشتی ئاوایی قه‌ڵاڕه‌ش و لاوانی قه‌ڵا، ڕێ و ڕه‌سمێكی خونچیلانه‌و جوانیان له‌ژووری مزگه‌وتی دێ رێكخست. له‌و ڕێ‌و ڕه‌سمه‌دا به‌شێك له خه‌ڵقی دێ واته،ژن و پیاو، مناڵ و خوێندكار و كۆمه‌ڵێك له دۆستان و دۆستدارانی كتێب له‌شاری سه‌رده‌شت به‌شداربوون.
به‌خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز له لایان سامڕه‌ند محه‌ممه‌دنژاد رێ‌و ڕه‌سمه‌كه ده‌ست پێكرا.

